بە فەرمی هەر سێ لاپتۆپی Huawei MateBook X Pro و Matebook 13 و Matebook 14ـی مۆدێل 2021 بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ نوێ کرانەوە

ئەمڕۆ، کۆمپانیای هواوەی هەستا بە نمایش کردنی سێ لاپتۆپی نوێی خۆی لە ساڵی 2021 و بە مۆدێلی 2021 کە هەر سێ لاپتۆپی Huawei MateBook X Pro و MateBook 13 و MateBook 14ـە و لاپتۆپە نوێیەکان پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵی لەسەر جێگیر کراوە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی توانای لاپتۆپەکە

 

 

بە پێی زانیارییەکان بێت، هەر سێ لاپتۆپەکە پرۆسێسەرەکانی Intel i7 – 1165G7 و i5-1135G7 لەسەر جێگیر کراوە لەگەڵ گرافیک کاردی NVIDIA GeForce MX450 لەپاڵ گرافیک کاردە ناوەکییەکانی Intel Iris

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم لاپتۆپانە، هواوەی کۆگای App Gallery بۆ کۆمپیوتەر ڕاگەیاند لەگەڵ ئەپەکانی Huawei Browser و Cloud و زیاتریش کە پشتگیری تایبەتمەندی cross-device کە بریتییە لە گواستنەوەی زانیارییەکان لە ئامێرێک بۆ ئامێرێکی دیکە دەکات

:Huawei MateBook X Pro 2021

 

لاپتۆپەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 13.9 ئینجییە لە جۆری IPS بە ڕوونی (3000×2000) پێکسڵ و پشتگیری دەست لێدان(تەچ) دەکات و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 91% و بە هەردوو ڕامی 8 گێگابایت و 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بە خێرایی 4266Mhz بەردەست دەخرێت بێگوومان لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 512 گێگابایت لە جۆری M.2 2280 SSD

 

 

دیزاینی MateBook X Pro وەها کراوە کە کێشێکی کانزایی هەیە کە نزیکەی 1.33 کیلۆگرام دەبێت و ئەستوری 14.6 ملم دەبێت، هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر دوگمەی هێز یاخوود بڵێین پاوەر دانراوە، لەگەڵ لە خۆ گرتنی سیستەمی وەگەڕخەری Windows 10 Home کە پاڵپشتی تایبەتمەندی زیرەک دەکات لەوانە تایبەتمەندی Multi-Screen و زیاتر، پاترییەکی قەبارە 56Wh لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بارگاوی کەرەوەیەکی خێرا بە هێزی 65 وات.

 

 

نرخ و بەردەست خستنی لاپتۆپەکە:

 

Intel i5 + 16GB RAM + 512GB SSD priced at 8999 yuan ($1388)

Intel i7 + 16GB RAM + 512GB SSD priced at 9999 yuan ($1542)

Intel i7 + 16GB RAM + 1TB SSD priced at 11999 yuan ($1851)

 

 

لاپتۆپەکە داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی لەمڕۆوە بەم نرخانە دەست پێ دەکات لە وڵاتی چین و لە ڕۆژی 20 مانگ بەردەست دەخرێت بۆ فرۆشتن

 

 

______________________

 

:Huawei Matebook 13 2021

 

لاپتۆپەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 13 ئینجییە لە جۆری IPS بە ڕوونی (2160 x 1440) پێکسڵ و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 88% و بە 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بە خێرایی 4266Mhz بەردەست دەخرێت بێگوومان لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 512 گێگابایت لە جۆری M.2 2280 SSD

 

 

کێشی لاپتۆپەکە بریتییە لە کیلۆگرام 1.3 کیلۆگرام و ئەستوری 14.9 ملم دەبێت، پاترییەکی قەبارە 42Wh لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بارگاوی کەرەوەیەکی خێرا بە هێزی 65 وات.

 

 

نرخ و بەردەست خستنی لاپتۆپەکە:

 

Intel i5 + 16GB RAM + 512GB SSD + Intel Iris priced at 5499 yuan ($848)

Intel i7 + 16GB RAM + 512GB SSD + Intel Iris priced at 6499 yuan ($1000)

Intel i7 + 16GB RAM + 512GB SSD + MX450 graphics priced at 6999 yuan ($1078)

 

 

لاپتۆپەکە داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی لەمڕۆوە بەم نرخانە دەست پێ دەکات لە وڵاتی چین و لە ڕۆژی 20 مانگ بەردەست دەخرێت بۆ فرۆشتن

 

 

 

_______________________

 

:Huawei Matebook 14 2021

 

لاپتۆپەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجییە لە جۆری IPS بە ڕوونی (2160 x 1440) پێکسڵ و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی لاپتۆپەکە بریتییە لە 90% و 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4x بە خێرایی 3200Mhz بەردەست دەخرێت بێگوومان لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 512 گێگابایت لە جۆری M.2 2280 SSD

 

 

کێشی لاپتۆپەکە بریتییە لە کیلۆگرام 1.49 کیلۆگرام و ئەستوری 14.9 ملم دەبێت، پاترییەکی قەبارە 56Wh لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بارگاوی کەرەوەیەکی خێرا بە هێزی 65 وات.

 

 

نرخ و بەردەست خستنی لاپتۆپەکە:

 

Intel i5 + 16GB RAM + 512GB SSD + Intel Iris priced at 5899 yuan ($910)

 

Intel i5 + 16GB RAM + 512GB SSD + MX 450 priced at 6399 yuan ($987)

 

Intel i7 + 16GB RAM + 512GB SSD + MX 450 priced at 7399 yuan ($1140)

 

 

لاپتۆپەکە داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی لەمڕۆوە بەم نرخانە دەست پێ دەکات لە وڵاتی چین و لە ڕۆژی 20 مانگ بەردەست دەخرێت بۆ فرۆشتن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sm75x9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە