مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان جۆرە باشتر کراوەکەی ڕوونمای Amoled لە ڕووی وزەوە تێدا بەکار بهێنرێت

 

نوێترین مۆبایلی زیرەکی فلاگشیپی کۆمپانیای سامسۆنگ، بریتییە لە مۆبایلی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا، و دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان کە پانێڵی OLEDـی باشتر کراوی لە ڕووی وزەوە تێدا بەکار بهێنرێت، سامسۆنگ دەڵێت ڕوونمای مۆبایلەکە زیرەکەکە 16% کەمتر وزە بە فیڕۆ دەدات بەهۆی ئەوەی ”تەنها پەرەی پێدراوە بە ماددەی ئەندامی“ و واتە ”ئەلیکترۆنەکان خێراتر و ئاسانتر بەناو چینی ئەندامی ڕوونماکەدا تێپەڕ دەبن“

 

 

ئەمە مانای ئەوەیە ڕوونما نوێیەکانی سامسۆنگ لە پانێڵی OLED توانای هەیە ڕوونی بەرزتر بە وزەیەکی کەمتر پیشان بدات کە دەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی تەمەنی پاتری و دەزانرێت کە ڕوونما بەشێکی زۆر برسی مۆبایلە زیرەکەکانە لە بەکارهێنانی وزەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە تەمەنی پاتری مۆبایلەکە بە گشتی و بە پێی ئەو پێداچوونەوانە بێت کە ئەنجام دراوە مۆبایلەکە لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایە و پاترییەکی گەورەوە توانای هەیە 1 ڕۆژی تەواو و زیاتریش بەرگەی بەکارهێنان بگرێت

 

 

سامسۆنگ پشت ڕاستی کردەوە کە لە ڕوونمای مۆبایلەکەدا جۆر و تەکنەلۆژیای LTPO(Low-Temperature Polycrystalline Oxide) بەکار هێنراوە و پێدەچێت ئەمە یەکەمین مۆبایل نەبێت کە ئەم جۆر و تەکنەلۆژیایەی تێدا بەکار هێنرا بێت، بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی The Elec بێت مۆبایلی گالەکسی Note 20 Ultra هەمان جۆر و تەکنەلۆژیای تێدا بەکار هێنراوە، بەڵام سامسۆنگ دەڵێت گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا یەکەمینە، پێدەچێت سامسۆنگ بە ڕێژەیەکی گەورە گۆڕانکاری کردبێت و بە تەواوی ڕوونماکەی گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا ئامادە بێت بۆیە بە یەکەمین ناوی دەبات، هەروەها هەر بە پێی وتەی ماڵپەڕی The Elec بێت کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 4 و Galaxy Watch Active 2 هەمان جۆر و تەکنەلۆژیای تێدا بەکار هێنراوە جگە لەوەی کۆمپانیای LGـیش بەکاری هێناوە، هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کۆمپانیای سامسۆنگ هەڵدەستێت بە دابین کردنی هەمان جۆری ڕوونما بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز بۆ ئایفۆنەکانی ئەمساڵ و بۆیان دابین دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NMrgo9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە