بە فەرمی پۆکۆ وادەی نمایشکردنی مۆبایلی Poco M3 ئاشکرا کرد

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە پۆکۆ لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی مۆبایلێکی نوێ. لە ئەنجامدا، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە لە هەژماری تایبەتی خۆی Poco Global لە تویتەر وادەی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکەی بە ناوی Poco M3 ئاشکرا کرد. بۆنەی نمایشکردنەکەی لە ژێر ناونیشانی “زیاتر لەوەی کە پێشبینی دەکەیت- More than you expect” دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵ بەڕێوەدەچێت.

مۆبایلەکە دەبێتە سێیەم ئەندام لە زنجیرەی Poco M لە دوای Poco M2 و Poco M2 Pro، و لە رۆژی 24ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 11ی شەو بەکاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

تا ئێستا هیچ لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە نازانین، بەڵام بەپێی دەنگۆکان بێت، تایبەتمەندی مۆبایلەکە سناپدراگۆن 750G و ڕوونمایەکی LCD و پاترییەکی 4500 ملی ئەمپێری دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lOibr7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە