بە فەرمی مۆبایلی چەماوەی Galaxy W21 5G نمایش کرا

سامسۆنگ دووەمین مۆبایلی چەماوەی لەمساڵدا نمایش کرد، تایبەت بە چین لە ژێر ناوی Galaxy W21 5G، كە هەمان تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold2 لە خۆ دەگرێت واتە چیپسێتی سناپدراگۆن 865 پڵەس و ڕوونمای سەرەکی 7.6 ئینجی لە جۆری Dynamic AMOLED 2X و بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها پاتری 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 25 وات بە وایەر و 11 وات بە بێتەل، هەروەها کامێرای 12 مێگاپێکسڵی بە دڵنیاییەوە

تەنها جیاوازی لە نێوان هەردوو مۆبایلەکە ئەوەیە Galaxy W21 5G بە ڕەنگێکی ئاڵتوونی زۆر نایاب بەردەستە، بەڵام بە پێچەوانەوەی سەرچاوەکان، دەرکەوتووە هەرچەندە هەمان تایبەتمەندی لە خۆ دەگرن بەڵام قەبارەی Galaxy W21 5G لە Galaxy Z Fold2 5G گەورەترە، هەرچۆنێک بێت مۆبایلەکە بە نرخی CNY 20,000 کە بە نزیکی دەکاتە 3,026 دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/32jrpUt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە