ئەمڕۆ لە بۆنەیەکدا لە وڵاتی چین کە بۆ نمایش کردنی بەرهەمەکانی IoT بوون، ئۆپۆ هاتە نێو دونیای تەلەڤزیۆنی زیرەک و یەکەمین دوو زنجیرەی نمایش کرد بە ناوەکانی Oppo TV R1 و Oppo TV S1 کە ڕوونی 4K لە جۆری QLED و دوو دانە بە ڕوونی 4K لە جۆری LED لە خۆ دەگرێت
Oppo TV S1
خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری QLED بە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تایبەتمەندێکی نوێ لە خۆ دەگرێت بۆ گونجاندنی تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی لە نێوان 48 بۆ 120 هێرتز، هەروەها 120% NTSC wide color gamut لە خۆ دەگرێت و ڕێژەی ڕووناکی و درەوشانەوەی ڕوونماکەی دەگاتە 1500 نێت، هەروەها هەڵگری هەر یەک لە HDR, HDR10+, HLGS و پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Vision دەکات
هەڵگری چیپسێتێکی 4 ناووکی کۆمپانیای میدیاتێکە و 8.5 گێگابایت ڕام و 128 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرێت، بە سیستەمی ColorOS TV کار دەکات و پشتگیری زیاتر لە 100 ئەپی جۆراو جۆر دەکات و Bluetooth 5.0, Wi-Fi 6 و دەرچەی 3x HDMI 2.1, 2x USB-A, audio output, Ethernet, optical port لە خۆ دەگرێت
هەروەها هەڵگری 18 دانە سیستەمی بڵندگۆیە و پشتگیری Dolby Atmos دەکات و بڵندگۆکانی لە لایەن Dynaudio بەرهەم هاتووە، لە چین تەلەڤزیۆنە زیرەکەکە نرخی بریتییە لە CNY 7,999 کە بە نزیکی دەکاتە 1196 دۆلار
Oppo TV R1
لە پاڵ تەلەڤزیۆنی Oppo TV S1، دوو تەلەڤزیۆنی زیرەکی تر لە زنجیرەی Oppo TV R1 نمایش کران، بە قەبارەکانی 55 ئینج و 65 ئینج، هەروەها بە ڕوونی 4K و لە جۆری LED و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی تەلەڤزیۆنەکە بریتییە لە 96% و پشتگیری هەر یەک لە MEMC, HDR, HLGS, HDR 10 لە خۆ دەگرێت
هەڵگری چیپسێتی MediaTek MT9652 چوار ناوکییە و 2 گێگابایت ڕام و 32 گێگابایت بیرگە لە خۆ دەگرێت، هەروەها بڵندگۆی 20W لە خۆ دەگرێت، هەروەها کار بە سیستەمی ColorOS TV دەکات و پشتگیری NFC remote و Dolby Atmos دەکات و هەروەها Bluetooth 5.0, WiFi 6 و دەرچەی HDM1 2.1 لە خۆ دەگرێت
نرخی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکە بۆ قەبارەی 55 ئینج لە چین بریتییە لە CNY 3,299 کە بە نزیکی دەکاتە 493 دۆلاری ئەمریکی و بۆ قەبارەی 65 ئینج بریتییە لە CNY 4,299 کە بە نزیکی دەکاتە 643 دۆلاری ئەمریکی
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3japzLl
via IFTTT