بۆچی ڕەنگە نوێکردنەوەی وەشانی مۆبایلەکەت بۆ Android 11 بیرۆکەیەکی باش نەبێت لە ئێستادا؟

ئەگەر تۆ تامەزرۆیی بۆ ئەوەی سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ دواین وەشانی Android، ئەوا لە ئێستادا بیرۆکەیەکی باش نییە، چونکە Andriod 11 هێشتا هەندێک کێشەی هەیە کە لێی پاشگەزت دەبیتەوە، بەتایبەتی ئەگەر تۆ گەیمەریت، خۆت بەدوور بگرە لە وەشانی 11 Android تاوەک گووگڵ کێشەکان چارەسەر دەکات.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یارییە بەناوبانگەکان و تەنانەت یوتیوبەکەی تایبەت بە گوگڵیش ناتوانێت هەموو ڕوونمایەکە بەتەواوی دەربخات و باری ئاگانامەی ڕەش لە سەرەوەی روونماکە دەردەکەوێت کە بەروار، کاتژمێر، رێژەی پاتری و زیاتر نیشان دەدات.

بۆ گەیمەران، ئەم ئەزموونە زیاتر بێزارکەرە کە ئەم شریتی ئاگادارکەرەوەیە بە درێژایی هەموو ڕوونماکە دەردەکەوێت کاتێک مۆبایلەکەت لەسەر لاتەنیشت کار پێدەکەیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/34u3wv3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە