بە فەرمی مۆبایلەکانی هواوەی مەیت 40 پرۆ، پرۆ پڵەس، RS بە کامێرای سەرسوڕھێنەر و چیپسێتی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کران

مۆدێلەکانی پرۆی زنجیرەی هواوەی مەیت 40 لە کۆتاییدا بە فەرمی نمایش کران، شایەنی ئەو چاوەڕوانییە زۆرە بوون، هەروەها باشترینی کامێراکان داگیر دەکەن بە هاوکاری کۆمپانیای پەرەپێدەری Leica لە ڕێگەی ڕەقەکاڵاوە، هەروەها لە لایەنەکاتی تری وەک چیپسێت و پاتری و بارگاوی کەرەوەش گۆڕانکاری بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە بەراورد بە زنجیرەی هواوەی مەیت 30

 

  هواوەی مەیت 40 پرۆ، هواوەی مەیت 40 پرۆ پڵەس 

 

سەرەتا لە کامێراوە دەست پێ دەکەین، هواوەی مەیت 40 پرۆ خاوەن هەستەوەرێکی 1/1.28ـیە کە لەگەڵ هواوەی پی 40 پرۆ گەورەترین هەستەوەری کامێرای سەرەکی مۆبایلە زیرەکەکانن، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونی کامێرا سەرەکییەکەی بەرز کراوەتەوە بۆ 50 مێگاپێکسڵ(بەراورد بە هواوەی پی 40 پرۆ کە 40 مێگاپێکسڵ بوو)، لەگەڵ ئەوەشدا لێنزی f/1.9 لەگەڵ optical image stabilization (OIS) لە خۆ دەگرێت بۆ نەهێشتنی لەرە لەر بە ڕێژەیەکی زۆر باش، هەروەها قەبارەی پێکسڵەکانی 1.22µـە و دوو هێندە دەبێتەوە لە کاتی کار کردنی binning، هەروەها سیستەمی سەرنجی خۆکاری لە خۆ دەگرێت بۆ سەرنج دانێکی خێرا و جێگیر لە کاتی وێنە گرتن

 

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە توانای هەیە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها لە کاتی slow motion دەتوانێت بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 480 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها کامێرای سێڵفییەکەشی کە 13 مێگاپێکسڵە توانای هەیە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و لە کاتی Slow Motion بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و 240 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات, نەوەی دووەمی Cine Camera لەسەر جێگیر کراوە کە هەڵگری کامێرایەکی 20 مێگاپێکسڵییە بۆ گۆشە فراوان بە تیرەی f/1.8، هەروەها یەکەمین مۆبایلی زیرەکی جیهانە کە خاوەن free form lens بێت کە ڕێژەی تێکچوونی وێنە گۆشە فراوانەکان بە ڕێژەیەکی زۆر باش کەم دەکەنەوە

هواوەی لێنزێکی نوێی 125mm بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ دوور بینی ڕاگەیاندووە، کە 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت و هەروەها ڕێژەی تیرەکەی بریتییە لە f/3.4 و تایبەتمەندی optical image stabilization (OIS) لە خۆ دەگرێت، هاوشێوەی هواوەی پی 40 پرۆ

ئێمە بەرەو پرۆکەی تر هەنگاو دەنێین، جیاوازی سەرەکی نێوان هەردوو پرۆکە لە نێوان زوومدایە، جۆری پرۆ پڵەس کامێرایەکی دوور بینی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و بە تیرەی f/4.4 لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە 10 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە لێنزێکی دیکەی 12 مێگاپێکسڵی بۆ نزیککردنەوە مام ناوەندییەکان بە رێژەی 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، هەروەها هەردوو لێنزی زوومەکە خاوەن تایبەتمەندی optical image stabilization (OIS)ـن بۆ دژە لەرزین

هەردوو جۆری پرۆکە خاوەن کامێرای 13 مێگاپێکسڵین بۆ سێڵفی، لەگەڵ لە خۆ گرتنی هەستەوەری قووڵی بۆ پشکنینی hand gestures لە وەشانی EMUI 11، هەروەها لە خۆ گرتنی هەستەوەرەکانی ڕووخسار ناسەرەوە و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕوونی 1,344 * 2,772 پێکسڵ و بەڕێژەیەکی زۆر چەماوەیە لە لایەکانەوە کە وا دەکات وێنەکان تیژ تر دەرکەون و ڕێژەی چەمانەوەکەی بریتییە لە 88 پلە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە ڕووی مەڵتی میدیاوە زۆر باش کراوە بەهۆی لە خۆ گرتنی بڵندگۆی Stereo و دەنگی سێ دووری و لەرینەوە بەهۆی linear motor

لە ڕووی پاترییەوە گۆڕانکاری بەسەر هاتووە، لە ڕووی قەبارەوە نا، چوونکە پاترییەکی قەبارە 4400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، بەڵام لە ڕووی بارگاوی کەرەوەوە زۆر خێراتر کراوە، لە ڕێگەی وایەرەوە گەیەندراوەتە خێرایی 66 وات و لە ڕێگەی بێتەلەوە گەیەندراوەتە 50 وات، ئەمە جگە لەوەی دەتوانێت ئامێری تر بە هێزی 5 وات بارگاوی بکاتەوە

هواوەی مەیت 40 پرۆ و مەیت 40 پرۆ پڵەس هەڵگری چیپسێتی Kirin 9000 کە قەبارەی 5 نانۆمەترییە و 4 ناووکی جۆری Cortex-A77 لە خۆ دەگرێت کە دانەیەکیان ئۆڤەرکڵۆک کراوە بۆ 3.13 گێگاهێرتز، هەروەها چوار ناووک لە جۆری A55 و GPUـی Mali-G78 لە خۆ دەگرێت کە 24 ناووک لە خۆ دەگرێت، هەروەها Wi-Fi 6+ لە خۆ دەگرێت و هەروەها زنجیرەی هواوەی مەیت 40 پشتگیری پێنووسی زیرەکی Huawei M Pen 2 stylus دەکات کە دەتوانرێت gestures پێ ئەنجام بدرێت وەک جووڵاندن بەرەو خوارەوە و سەرەوە و بەلای ڕاست و چەپدا، هەروەها وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان لەڕێگەی دەستەوە

هەروەها تایبەتمەندی Multi-screen نوێ کراوەتەوە بە ڕێگەپێدانی ئەپێک لە مۆبایلەکەتەوە بۆ کۆمپیوتەرەکەت

هواوەی مەیت 40 پرۆ لە ئەوروپا تەنها بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە بەردەست دەبێت کە نرخی بریتییە لە 1,200 یۆرۆ و بە 5 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت

هواوەی مەیت 40 پرۆ پڵەس مادەیی سیرامیکی تێدا بەکار هاتووە، هەروەها بە بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت لەگەڵ ڕەنگەکانی رەش و سپی، هەروەها نرخی 1400 یۆرۆ دەبێت لە ئەوروپا

                       هواوەی مەیت 40 RS

مۆبایلی Porsche Design Huawei Mate 40 RS دیزاین کراوە لە لایەن کۆمپانیای بەناوبانگی Porsche، هەروەها بە هەردوو ڕەنگی ڕەشی سیرامیکی و سپی سیرامیکی بەردەست دەبێت و هیچ جیاوازییەکی نییە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە لەگەڵ هواوەی مەیت 40 پرۆ پڵەس تەنها دیزاین و شێوازی کامێرای octagonـی نەبێت و هەروەها بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و بە نرخی 2300 یۆرۆ بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kr346k
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە