ڕاپۆڕتێک: چیپسێتی Exynos 1000 خێراتر دەبێت لە چیپسێتی Snapdragon 875

لەدوای ئەوەی ئەپڵ چیپسێتی Apple A14 بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرد، کۆمپانیاکان هەمووان لە هەوڵدان بۆ نمایش کردنی چیپسێتێک بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە، بە پێی ڕاپۆڕتێکی نوێ بێت لە ماڵپەڕێکی کۆری، لە کۆتاییدا سامسۆنگ چیپسێتە ئاست بەرزەکەی خێراتر دەبێت لە چیپسێتە ئاست بەرزەکانی سناپدراگۆن

بە پێی ڕاپۆرتەکە بێت لە تاقیکردنەوەی GeekBenchـدا چیپسێتی Exynos 1000 توانیویەتی لە تاک ناووک 1302 خاڵ و لە فرە ناووکدا توانیویەتی 4250 خاڵ بەدەست بهێنێت، وە چیپسێتی سناپدراگۆن 875 توانیویەتی لە تاک ناووک 1159 خاڵ و لە فرە ناووک 4090 خاڵ بەدەست بهێنێت، بەمشێوەیەش بێت چیپسێتە ئاست بەرزەکەی سامسۆنگ لە تاک ناووک و لە فرە ناووک لە سناپدراگۆن 875 باشترە، هەروەها بە پێی وتەی ڕاپۆڕتەکە بێت تاقیکردنەوەی چیپسێتی سناپدراگۆن 875 لەسەر مۆبایلی می 11 و تاقیکردنەوەی چیپسێتی Exynos 1000 لەسەر مۆبایلی گالەکسی ئێس 30 ئەنجام دراوە، ئەوەی کە جێگای گومانە هیچ وێنەیەک نییە وتەی ماڵپەڕەکە بسەلمێنێت، بەڵام ماڵپەڕەکە دڵنیایی دەدات لە وتەکەی خۆی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2RL9WyQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە