کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 بە قەبارەی تەنکتر، کێشی کەمتر و نرخی زیاترەوە نمایشکرا

کۆمپانیای سامسۆنگ لە میانەی کۆنگرەی Unpacked 2020 ـدا کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 ـی بە قەبارەی تەنکتر، کێشی کەمتر و نرخی زیاترەوە نمایشکرد. ئەمە نەوەی دووەمی زنجیرە کاتژمێری زیرەکی سەرکەوتووی Galaxy Watch ـە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2018 نمایشکرا، بەڵام سەرت نەسوڕمێت، سامسۆنگ لە ژمارە 2 ـەوە بازی هەڵدا بۆ 3 لە ناونانی کاتژمێرەکە.

کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 بە پەپکەی جوڵاوە، دوو دوگمەی فیزیایی لە ڕاست و دیزاینێکی سادە و ساکارەوە هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیەتی. بەڵام سامسۆنگ دەڵێت ئەم نەوەیە بە ڕێژەی 14% تەنکتر و 15% سووکترە بە بەراورد بە Galaxy Watch، بەمەش بە ئاسودەتر دەتوانرێت لە دەست بکرێت. لە هەمان کاتدا، ڕوونماکەشی گەورەکراوە بۆ 1.4 ئینج.

کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 بە دوو جۆر قەبارەی 41 و 45 میلیمەترەوە بەردەستە، هەریەکەیان خاوەن Wi-Fi یان ڕایەڵەی LTE ـین. جۆرە 41 میلیمەترییەکەی بە ڕەنگەکانی بڕۆنزی و ڕەش بەردەستە، لە کاتێکدا کە جۆرەکەی دیکەی بە بژاردەی ڕەنگەکانی زیوی و ڕەشەوە بەردەستە. هەردوو جۆرەکە خاوەن ڕوونمای پڕاوپڕ، تایبەتمەندی always-on ـن لە جۆری OLED بە هەبوونی شووشەی Gorilla Glass و وردی نیشاندانی 360 بە 360 پێکسڵ.

کاتژمێرە زیرەکەکە بە ماددەی ستیلی بێخەوش درووست کراوە، هەروەها سامسۆنگ دەڵێت لە کۆتایی ئەمساڵدا وەشانی تیتانیۆمیشی لێ بەردەست دەکات.

لە ناوەوە، خاوەن پڕۆسێسەری Exynos 9110 ـە بە هەبوونی دوو یەکەی ناوەکی CPU بە خێرایی 1.15 گێگاهێرتز. فراوانی ڕامەکەی 1 گێگابایتە و بیرگەکەشی 8 گێگابایتە. هەروەها خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگری لە بەرانبەر تۆز و ئاو و پاترییەک بە توانستی 340 ملی ئەمپێر.

کاتژمێرە زیرەکەکە خاوەن هەستەوەرەکانی پێوانەکردنی ترپەی دڵ و نەخشەکێشی دڵ و ژمارەیەک جوڵەی وەرزشییە. لەگەڵ مۆبایلەکانی Galaxy Note 20 هەماهەنگی باشترە.

کاتژمێری زیرەکی Samsung Galaxy Watch 3 لە ڕێکەوتی 6 ـی ئەم مانگە لە ژمارەیەک وڵاتی دیاریکراو، وە لە ئەوروپا لە 21 ـی ئەم مانگە بە بژاردەکانی Wi-Fi و LTE، وە بە نرخی 429€ بۆ جۆرە 41 میلیمەترییەکەی و 459€ بۆ جۆرە 45 میلیمەترییەکەی بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/30sWpAW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە