ڕووسیا قەدەغەی لەسەر خزمەتگوزاری نامەبەری Telegram لابرد

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Reuters بێت، لە دوای دوو ساڵ حکومەتی ڕووسیا قەدەغەی لەسەر خزمەتگوزاری نامەبەری Telegram لابرد.

پێگەی Reuters دەڵێت کە دەزگای تەکنەلۆژیای زانیاری و خزمەتگوزارییە فیدڕاڵییەکانی وڵاتی ڕووسیا بڕیاریدا قەدەغەی بەکارهێنانی تۆڕی Telegram لە بەکارهێنەرە ڕووسییەکان لاببات، لە دوای ئەوەی کە تۆڕەکە لە ساڵی 2018 ـەدا ڕەتی کردەوە کە کلیلە بە کۆد کراوەکانی بەکارهێنەران ڕادەستی حکومەتی ڕووسیا بکات، بەمەش حکومەتی وڵاتەکە قەدەغەی خستە سەر بەکارهێنانی Telegram لەو وڵاتە.

بە پێی پێگەکە بێت، ئەم قەدەغەیەی حکومەتی ڕووسیا لەسەر تۆڕەکە، بێجگە لە زیاد سوودێکی وەهای نەبووە. سەرەڕای ئەوەی کە ڕووسیا زۆرینەی ڕێگەکانی بەکارهێنانی Telegram ـی گرتبوو، بەڵام بەکارهێنەران بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێدا بوون بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکە.

تۆڕی Telegram لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ڕایگەیاند کە خاوەن 400 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانەن، بەم بڕیارە ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە هێندەی تر ڕوو لە هەڵکشان دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2NhDCkG
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە