ئەپی Telegram بە ئامرازی دەستکاریکردنی ڤیدیۆکان و زیاترەوە نوێکرایەوە

وەشانێکی نوێی ئەپی Telegram بە ژمارەیەک تایبەتمەندی نوێوە بەردەستکرا، یەکێک لەو تایبەتمەندییانە، بریتییە لە زیادکردنی ئامرازێکی تایبەت بە دەستکاریکردنی ڤیدیۆکان.

وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە ڕێگەت پێ دەدات دەستکاری ڤیدیۆکان بکەیت و ڕەنگ و ڕووناکییان بگۆڕیت، یاخود لەزگە و نووسینەکان و زیاتری بۆ سەر زیاد بکەیت. دەتوانیت خۆکارانە ڕووناکی ڤیدیۆکان باشتر بکەیت، هەروەها دەتوانیت دوو جار کرتە لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکە بکەیت تاوەکو Telegram خۆی ئەم کارەت بۆ ئەنجام بدات.

Animated GIF

هەرچەندە Telegram بۆ ماوەیەکی زۆر لەزگەکانی بۆ تۆڕەکەی زیاد کردبوو، ئێستا دەتوانیت لەزگە و لەزگە جوڵاوەکان بۆ سەر وێنە و ڤیدیۆیەکان زیاد بکەیت. هەروەها تۆڕەکە بەشی Trending ـی لە پانێڵی وێنە جوڵاوەکان زیاد کردووە بۆ نیشاندانی وێنە جوڵاوە زۆرترین بەکارهاتووەکان.

لە نیسانی ئەمساڵدا، تۆڕی Telegram ڕایگەیاند گەیشتن بە 400 ملیۆن بەکارهێنەری چالاک و کۆگاکەی خاوەن زیاتر لە 20,000 لەزگەیە، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ساتەوەختێکی ئەمساڵدا پەیوەندی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵی پارێزراو بۆ تۆڕەکەی زیاد دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2BwbBTR
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە