وەشانی تاقیکاری Android 11 بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro بەردەستکرا

کۆمپانیاکانی Xiaomi و Oppo بە شانازییەوە ڕایانگەیاند کە بەم نزیکانە وەشانی تاقیکاری Android 11 بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانیان بەردەست دەکەن، بەڵام OnePlus ڕاگەیاندن و بەردەستکردنی وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆیدی لە یەک کاتدا ئەنجامدا.

کۆمپانیای OnePlus ڕایگەیاند کە ئێستا یەکەمین وەشانی تاقیکاری بەردەستە بۆ داگرتن و دامەزراندن بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro. بە پێی کۆمپانیاکە بێت، ئەم وەشانە زۆر سەرەتاییە و وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی نیشاندانی سەرەتایی گەشەپێدەران هەژمار دەکرێت، هەر بۆیە تاقیکردنەوەی زۆر سەلامەت نییە.

بە پێچەوانەی مۆبایلەکانی گووگڵەوە، لەم وەشانە تاقیکارییە سەرەتاییەی Android 11 بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8، ناسێنەرەوەی دەموچاو بەردەست نییە و یاریدەدەری دەنگی Google Assistant ـیش کار ناکات. لە وەشانە تاقیکارییەکانی داهاتوو ئەمانە و زۆرینەی کێشەکانی دیکە چارەسەر دەکرێن.

هەروەها بەشێک لە ئەپەکان بە باشی یاخود بە تەواوەتی کار ناکەن بە هۆی نەگونجانیان لەگەڵ Android 11، بە دامەزراندنی وەشانەکە لەسەر OnePlus 8 یان OnePlus 8 ـەکەت، سەرجەم زانیارییەکانت دەسڕدرێنەوە.

هەمیشە یەکەمین وەشانە تاقیکارییەکانی سیستەمە کارپێکەرەکان سەلامەت نین و خاوەن کۆمەڵێک کێشەی بێزارکەرن، هەر بۆیە تکایە ئەگەر مۆبایلێکی دیکەت نییە یاخود ئەو مۆبایلەی کە دەتەوێت وەشانی تاقیکاری Android 11 ـی لەسەر جێگیر بکەیت مۆبایلی سەرەکیتە، ئەم وەشانە تاقی مەکەرەوە. بە هەرحاڵ، کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن و چۆنیەتی دامەزراندنی وەشانی تاقیکاری Android 11 بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2B5HNxm
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە