فەرمی: ئەپڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی WWDC20 ـی ئاشکرا کرد

لە پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی جیهانی ناوداری WWDC بۆ ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەک ناخرێت، بەڵام بە شێوەی سەرهێڵی بەڕێوە دەچێت. دواجار کەمێک بەر لە ئێستا ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەکە ئاشکرا کرا.

ئەپڵ ڕایگەیاند کۆنگرەی سەرهێڵی WWDC20، یەکەم کۆنگرەی WWDC بە شێوەی سەرهێڵی لە مێژوودا، لە ڕێکەوتی 22 ـی مانگی حویزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت و بۆ سەرجەم گەشەپێدەران خۆڕایی دەبێت لە ڕێگەی ئەپی Developer و ماڵپەڕی Developer ـی ئەپڵ.

کۆنگرەی ئەمجاری WWDC لە ژێر درووشمی “.Ready. Set. Code” ـە. هەروەها بۆنەیەکی دیکە هەیە تایبەت بە گەشەپێدەران بە ناوی Swift Student Challenge بۆ ئەمساڵ، کە لە ڕێگەی ناردنی پڕۆژەیەکی درووستکراو بە زمانی Swift، دەتوانن بەژداری تێدا بکەن و براوەکان دەبنە خاوەن تیشێرت و لەزگەی تایبەت بە کۆنگرەکە لەگەڵ مانگێک بەژداریکردنی بە خۆڕایی لە پڕۆگرامی Apple Developer Program ـی تایبەت بە گەشەپێدەران.

لە پاڵ ڕاگەیاندنی پێکهاتە و بەرهەمی تایبەت بە گەشەپێدەران، پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەدا وەشانە نوێیەکانی هەریەکە لە سیستەمەکانی iOS و iPadOS و watchOS و macOS و tvOS و چەند بەرهەمێکی دیکە نمایش بکرێن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2L3qxui
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە