هواوەی بیستۆکی بێوایەری FreeBuds 3i ـی بە نرخی دەستپێکی 111$ ڕاگەیاند

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای هواوەی چینی، بریتییە لە بیستۆکێکی بێوایەر بە ناوی FreeBuds 3i، کە خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاوە و لە چەشنی بێوایەری ڕاستەقینەیە. هێشتا هواوەی سوود لە دیزاینی بیستۆکەکانی AirPods ـی ئەپڵ وەردەگرێت بۆ بیستۆکەکانی خۆی.

ئەمجارە بیستۆکی بێوایەری FreeBuds 3i زۆر زیاتر لە بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro ـی ئەپڵ دەچێت وەک لە نەوەکانی دیکەی AirPods. پشتگیری لە Bluetooth 5.1 دەکات و دەتوانرێت بە کرتە کردن لە بیستۆکەکان کۆنتڕۆڵی دەنگەکان بکرێن. بە یەک جار بارگاوی کردنەوە، 3.5 کاتژمێر کار دەکەن و بەرگەکەی زیاتر لە 14.5 کاتژمێر بارگە زەخیرە دەکات. وە لە هەمووی گرنگتر، خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو (Noise Cancellation) ـە.

ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە، هواوەی لە نرخەکاندا چاوی لە ئەپڵ نەکردووە، نرخی بیستۆکی بێوایەری FreeBuds 3i بڕی 90£ (نزیکەی 111$) ـە و بە ڕەنگی سپی لە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەردەست دەکرێت، هەروەها بژاردەی ڕەنگی ڕەش لێی لە ڕێکەوتی 17 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YIfwGQ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە