داهاتی خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

کۆمپانیای ئەپڵ دەستکەوتە داراییەکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و زۆرینەی شیکەرەوەکانی شۆک کرد.

ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا داهاتی کۆمپانیاکە 58.3 ملیار بووە و بڕی هەر دەستکەوتێک 2.55$ بووە، لە چاو هەمان چارەکی ساڵی پار بە ڕێژەی 1% زیادی کردووە. بەڵام شیکەرەوەکان پێشبینییان دەکرد بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بڕی 53.8 ملیار دۆلار ببێت و بڕی هەر دەستکەوتێک 2.23$ ببێت. پشکی شێری پەیداکردنی ئەم داهاتە بەر خزمەتگوزارییەکان دەکەوێت.

لە مانگی شووباتی ئەمساڵ، تیم کوک، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە پێدەچێت داهاتی ئەپڵ نەگاتە ئاستی پێشبینییەکان بە هۆی سنووردارکردنی بەرهەمهێنان و کەمی فرۆشی ئایفۆنەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. هەرچەندە ئەمە ڕووی نەدا، بەڵام فرۆشی ڕەقەکاڵاکانی ئەپڵ لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا کەمی کردبوو.

سەبارەت بە داهاتی ئایفۆنەکان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، ئەپڵ دەڵێت 28.96 ملیار دۆلار بووە و لە چاو ساڵی پارەوە بە ڕێژەی 6.7% دابەزیوە.

لە کاتێکدا کە تا دێت فرۆشی ڕەقەکاڵان بە گشتی و مۆبایلەکان بە تایبەتی ڕوو لە کەمبوون دەکەن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەپڵ هیواخوازە بە خزمەتگوزارییەکانی وەک Apple TV Plus و Apple Arcade و Apple Music و زیاترەوە زیانەکانی ڤایرۆسەکە قەرەبوو بکاتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aT1wwt
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە