شاومی ڕووکاری MIUI 12 ـی بۆ ئامێرەکانی خۆی ڕاگەیاند

لە پاڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Xiaomi Mi 10 Youth لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای شاومی وەشانێکی نوێی لە ڕووکاری MIUI بە ناوی MIUI 12 بۆ ئامێرەکانی خۆی ڕاگەیاند.

ڕووکاری نوێی MIUI 12 بە هەمان شێوەی MIUI 11، لەسەر وەشانی Android 10 بنچینە کراوە، بەڵام ژمارەیەک گۆڕانکاری لە دیزاینەکەیدا کراوە و جوڵە و ئەپی نوێی بۆ زیاد کراوە و چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی باشتر کراوە.

خاوەن پاشبنەمایەکی جوڵاوەیە لە کاتی کردنەوە و داخستنی قفڵدا، کە لەگەڵ کردنەوەیدا پاشبنەماکە نزیک دەبێتەوە بۆ سەر هەسارەی مەریخ، وە لە کاتی داخستنەوە پاشبنەماکە لەسەر ڕووی مەریخ دوور دەکەوێتەوە. هەروەها ڕووکارەکە خاوەن تایبەتمەندی (Always-on Display) ـە، کە هەمیشە کاتژمێر و چەند زانیارییەکی دیکە لەسەر ڕوونمای مۆبایلەکە لە کاتی داخستن نیشان دەدات.

جوڵەکان باشتر کراون و لەمەودوا دەتوانرێت ئاسان ئەپە دواین کراوەکان بکرێنەوە و لە نێو ئەپە دواین کراوەکاندا گوزەر بکرێت، سەرەڕای باشترکردنی ئاگادارکەرەوەکان و زیادکردنی تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی خێرا بۆی.

جوڵەیەکی نوێ لە کاتی ڕاکێشانی ئاگادارکەرەوەکان لە کاتی دەرکەوتیان زیاد کراوە.

چەند وێنۆچکەیەک بۆ بەشی شریتی حاڵەتی ڕووکارەکە زیاد کراوە، کە بەشێکە لە بەڕێوەبردنەکانی ئاسایش و ئەو بەشە ئاسایشییانە نیشان دەدات کە ئەپەکان لە کاتی کردنەوەیان بەکاری دەهێنن.

دۆخی تاریک نوێکراوەتەوە بۆ وەشانی 2.0 و لەگەڵ دۆخی خۆردا خۆی دەگونجێنێت و لە کاتی کارابوون پاشبنەماکانیش دەگۆڕێت بۆ وەشانێکی تاریک. هەروەها نووسینەکانیش لە کاتی کارابوونی دۆخەکە باشتر کراون و شێوازەکانی وەک قەڵەوی و لاوازی فۆنتەکانیان خودکارانە دەگونجێندرێن.

شاومی لە ڕووکارەکەدا تەکنیکێکی نوێی دیزاینی بە ناوی Sensory Visual Design بۆ بەشەکانی ئەپی Settings ـی بەکارهێناوە، کە بە ڕاستی ناوازە و سەرنجڕاکێشە.

هەروەها تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ خزمەتگوزاری AI Calling زیاد کراوە، کە توانای دەبێت پەیوەندییە دەنگییەکان بکات بە نووسین لە کاتی پەیوەندی کردندا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بیستنیان هەیە.

وە لە کۆتایدا، شاومی ئەپی تەندرووستی Mi Health ـی بەردەستکرد، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە پێوانەکردنی خەوتنی بەکارهێنەرە بە بێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی زیادە و تەنها لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە.

 

هاوکات ئاسایش و بەشەکانی پارێزراوی ڕووکارەکە باشتر کراون و بژاردەی زیاتری ئاسایشیی زیاد کراوە.

شاومی یەکەمین وەشانی جێگیر لە ڕووکاری MIUI 12 لە کۆتاییەکانی مانگی تەمووزی ئەمساڵ بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی خۆی بەردەست دەکات، وە لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی بەردەستکردنی وەشانی تاقیکاری ڕووکارەکە لە چین دەست پێدەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3aJLWmu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە