لەڕێگەی فلاش میمۆریەوە، بەرنامەکانی ئۆفیس ئیش پێبکە ، بەبێ دابەزاندن


پرۆگرام و بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەی هەموو بەکارهێنەرێکی کۆمپیوتەر و ئامێرە هۆشمەندەکانن، پرۆگرامی ئۆفیسەکانی وەک وۆرد و ئەکسڵ و پاوەر پۆینت هەموان لەلایەن شەریکەی مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێدەدرێن و خاوەنداریەتی دەکرێن، بێگومان بۆ پێویست دەکات ئەم بەرنامانە دابەزێنرێنە ناو کۆمپیوتەرەوە تاوەکو بەکاربهێنرێن و سودیان لێ ببینرێت بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش کارەکانی ڕۆژانە.

لەم بابەتەدا کۆمەڵە پرۆگرامی " LibreOffice Portable " بۆ هەڵبژاردوون کە هەموو ئیش و کارەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس جێبەجێ دەکات بەبێ هیچ کێشەیەک، ئەویش لەڕێگەی فلاش میمۆریەوە بەبێ ئەوەی پێویست دەبەزاندن بکات، کە ئەمەش کارئاسانی دەکات بۆ بەکارهێنەر و ڕێژەیەکی زۆریش لە قەبارەی میمۆری بەکارهێنراو دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپیوتەر، بۆ داونلۆدکردنی کۆمەڵە پرۆگرامەکە دەتوانیت کلیک بکەیت لەسەر ئەم بەستەرە
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە