ئینستاگرام ئێستا ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە مانگانە


ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مانگی ٤ی ئەمساڵ ئینستاگرام ئەوەی بڵاو کردەوە کە مانگانە ٧٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.

بەڵام ئێستا بە پێی هەواڵی هەردوو ماڵپەڕی CNBC و The Verge ئینستاگرام مانگانە ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە، وە هەروەها ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە. بەشێکی زۆری ئەم زیادبوونی ئەندامە چالاکانە ئەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندی Story کە لە بەشی سەرەوەی ئینستاگرام دیارە، هەروەها هەر بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی The Verge ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام بە ڕێژەی %160 ڕووی لە زیادبوون کردووە.

هەرچەندە کە سناپچات خاوەنی بەشی ستۆریە لە بنەڕەتدا بەڵام سناپچات مانگانە ١٧٣ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە لە چاو ئینستاگرام.

ئێوە هۆکاری ئەو ڕێژە زۆرەی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام بۆچی ئەگەڕێننەوە؟

ئامادەکردنی: مەشخەڵ سەرپەرشتیاری بەشی iOS

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە