5 به‌رنامه‌ی ناوازه‌ بۆ ئه‌ندۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان - نوێ - Home4T ماڵیک بۆ تەکنۆلۆژیا

5 به‌رنامه‌ی ناوازه‌ بۆ ئه‌ندۆید له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان - نوێ

سڵاو به‌رێزان

ئه‌م جاره‌ 5 به‌رنامه‌م بۆ هێناون له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان كه‌ هه‌ریه‌كه‌و بۆ مه‌به‌ستێكی جیاواز به‌كاریه‌ت
:فه‌رموون

:به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م
Couchgram
داگرتنی به‌رنامه‌كه‌
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ زۆرترین به‌ش
،وه‌ك
:یه‌كه‌م
كاتێك یه‌كێك په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ئه‌كا جا ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌نێو مۆبایله‌كه‌ت هه‌بێ یان نا ئه‌توانی له‌رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ پاسۆرد یان په‌نجه‌ مۆر دانێی بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ وه‌ڵام باته‌وه‌ جگه‌ له‌خۆت ئه‌ویش له‌ رێگای په‌نجه‌ مۆره‌وه‌ یاخود داخیل كردنی ئه‌و پاسۆرده‌ی كه‌ بۆ به‌رنامه‌كه‌ دای ئه‌نێی
:دووه‌م
ئه‌توانی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ بشاریته‌وه‌ یا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ بشاریته‌وه‌ كاتێك كه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئه‌و ژماره‌یه‌ نه‌بینێ
:سێیه‌م
دانانی پاسۆرد یان په‌نجه‌مۆر بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی پارێزراوبی و هیچ كه‌سێك نه‌توانی ده‌ستكاری به‌رنامه‌كانت بكا
:چواره‌م
هه‌ر كه‌سێك كه‌ سیخوری بكا له‌سه‌ر تۆ یاخود به‌بێ پرسی تۆ ده‌ست له‌ مۆبایله‌كه‌ت بدا ئه‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گرێو بۆت ئه‌نێرێ
  
....له‌گه‌ڵ چه‌ندین كاری تریش

:به‌رنامه‌ی دووه‌م
Photo Effects, Filters, Hashtags & Likes Predictor

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌كاردێت بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ كه‌ كاری زۆر سه‌یری پێ ئه‌كرێ 
.دڵنیام به‌ دڵتان ئه‌بێ
:داگرتنی به‌رنامه‌كه‌

:به‌رنامه‌ی سێیه‌م
Transcriber for WhatsApp
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ 
Whatsapp
كه‌ له‌ رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌توانی ئه‌و نامه‌ ده‌نگیانه‌ی كه‌ بۆت یه‌ت بیكه‌ی به‌ نووسین
:داگرتنی به‌رنامه‌كه‌

:به‌رنامه‌ی چواره‌م
pixWalls
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ زۆرترین وێنه‌ی تیایه‌ بۆ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت كه‌ زیاتر له‌ 600 وێنه‌ی تیایه‌
:داگرتنی به‌رنامه‌كه‌

:به‌رنامه‌ی پێنجه‌م
KinScreen
له‌ رێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئه‌توانی ته‌نیا به‌ ده‌ست بردن بۆ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بتوانی مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یته‌وه‌ یاخود دایخه‌ی
:داگرتنی به‌رنامه‌كه‌

به‌هیوای سوود
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
من محمد بهرام له‌ ساڵی 2012 تێكه‌ڵاوی ته‌كنه‌لۆژیابووم و خزمه‌تی ئه‌و بواره‌م كردووه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ئه‌ندرۆیدم و له‌ بواره‌كانی فیس بووك و كراكینگ كار ئه‌كه‌م