پاشبنەمایەک دەبێتە هۆکاری جام (کراش) بوونی هەندێک لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید

کێشەیەکی نوێ و بێزارکەر لە سیستەمی Android ـدا دۆزراوەتەوە، کە دەبێتە هۆکاری جام (کراش) بوون.

دزەپێکەر Ice Universe لە تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە بە جێگیرکردنی ئەو وێنە وەکو پاشبنەما بۆ مۆبایلەکانی Android و بە تایبەت مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، دەبێتە هۆکاری جام (کراش) بوونی مۆبایلەکە، داواشی کردووە کە تاقی نەکەنەوە.

دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی لەو جۆرە، پێگەکانی 9to5Google و Android Authority هەمان هەواڵیان پشتڕاست کردەوە و ڕایانگەیاند کە بە جێگیرکردنی ئەو پاشبنەمایە لەسەر هەندێک لە مۆبایلەکانی Android، دەبێتە هۆکاری جام بوون.

بە جێگیرکردنی ئەو پاشبەنمایە لەسەر هەندێک لە مۆبایلەکانی Android، مۆبایلەکە دەستبەجێ جام دەبێت و ڕوونماکەی دەست بە کوژاندنەوە و هەڵبوونەوەی بەردەوام دەکات، تەنانەت ڕیبووت (کوژاندنەوە و هەڵکردن) ـیش چارەسەری کێشەکە ناکات.

پێگەی 9to5Google گوتوویەتی کە لە ڕێگەی خستە دۆخی مۆبایلەکان بۆ Safe Mode و دواتر سڕینەوە و لابردنی وێنەکە چارەسەری کێشەکە دەکات، لە کاتێکدا پێگەی Android Authority دەڵێت لە سەرئەنجامدا هەر دەبێت فۆڕماتی مۆبایلەکە بکەیت بۆ گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی.

ببینە کێشەکە بە چ جۆرێکە:

کێشەکە گشتی نییە، هەر وەک پێگەی Android Authority دەڵێت لە سەرەتادا وێنەکەیان لەسەر مۆبایلی Huawei Mate 20 Pro تاقی کردووەتەوە، بەڵام نەبووە هۆکاری کارتێکردنی هەمان کێشە بۆ مۆبایلەکە.

بە پێی پێگەی 9to5Google بێت، هۆکاری درووستبوونی ئەم کێشەیە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلەکانی Android پشتگیری لەو ڕەنگانە ناکەن کە وێنەکە خاوەنیەتی، بە شێوەیەک کە وێنەکە خاوەن ڕەنگەکانی RGB ـە، لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە مۆبایلەکانی Android بە تەنها پشتگیری لە ڕەنگەکانی SRGB دەکەن.

هەروەها پێگەی 9to5Google هەمان وێنەی وەکو پاشبنەما لەسەر مۆبایلی Pixel 4 XL بە کارکردن لەسەر وەشانی Android 11 تاقی کردەوە، بەڵام مۆبایلەکە جام نەبوو و وا دیارە لەو وەشانە نوێیەی ئەندرۆیددا چارەسەری پشتگیری ڕەنگەکانی RGB کراوە.

بەدیکردن و دۆزینەوەی کێشە سەمەرەکان لە دواین وەشانی سیستەمە کارپێکەرەکان خەریکە دەبێتە شتێکی باو، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نووسینێکی زمانی سیندی لە وەشانەکانی iOS 13 ـدا دۆزرایەوە کە دەبووە هۆکاری جام بوونی ئایفۆنەکان هەرکات لە ڕێگەی ئاگادارکەرەوە بە دەستت بگەیشتبایە.

گرنگ:

تکایە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنەکە وەکو پاشبنەما لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت جێگیر مەکە، بە پێچەوانەوە دواتر بە هیچ جۆرە تانە لە ئێمە مەدە بۆ تێکچوونی مۆبایلەکەت، چونکە ڕەنگە تاکە چارەسەر بۆ کێشەکە، فۆڕماتکردنی مۆبایلەکەت ببێت!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cpRZNY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە