سامسۆنگ مۆبایلە سێ لا چەماوەکەی نمایش کرد و هەفتەی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکات

لە دوای زۆرێک لە هەواڵە دزەپێکراوەکان و دەنگۆکان، سامسۆنگ مۆبایلە سێ لا چەماوەکەی نمایش کرد. مۆبایلی Galaxy Z TriFold هاوشێوەی مۆبایلە سێ لا چەماوەکانی هواوەی نییە و ڕوونمای سەرەکی لە بەشی پشتەوەیە و دوو ڕوونماکەی دیکەش بەرەو ڕووی ناوەوە دەچەمێنەوە.

کاتێک بە تەواوەتی دەکرێتەوە، ڕوونماکەی 10 ئینجە بە ڕوونی 2,160 * 1,584 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,600 نێت. کامێرای سێڵفی 10 مێگاپێکسڵە. ڕوونمای ئاسایی مۆبایلەکە 6.5 ئینجییە و ڕوونی 2,520 * 1,080 پێکسڵە و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,600 نێت و کامێرایەکی سێڵفی 10 مێگاپێکسڵیشی هەیە.

ئەم مۆبایلە تاکە مۆبایلی سامسۆنگە کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتگیری لە Samsung DeX بکات. لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانیت بە ڕووکاری کۆمپیوتەر کار بە مۆبایلەکە بکەیت. بڕوانامەی IP48 هەیە و چیپسێتی Snapdragon 8 Elite Gen 5 تایبەت بە گالەکسی لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆی 10 مێگاپێکسڵی هەیە بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 12 مێگاپێکسڵی هەیە بۆ گۆشە فراوان. پاتری مۆبایلەکە 5,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە کۆریا 2,500 دۆلارە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/l7ESev9
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە