هواوەی مۆبایلێکی تەنکی بە ڕوونمایەکی زەبەلاحەوە ڕاگەیاند

هواوەی هاتە جەنگی مۆبایلە تەنکەکان و مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Mate 70 Air نمایش کرد. ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 7 ئینجە و ئەستووری 6.6 ملمە. ڕوونمای مۆبایلەکە لە جۆری AMOLED ـە بە ڕوونی 2760 × 1320 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. لە پاڵ ئەوەی تەنکە، پاترییەکەی قەبارەی 6,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات. هەروەها بڕوانامەی IP68/IP69 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

بە دوو چیپسێتی جیاواز بەردەست دەبێت، ڕامی 12 گێگابایتی مۆبایلەکە چیپسێتی Kirin 9020A لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی 16 گێگابایتەکەی چیپسێتی Kirin 9020B لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تایبەتمەندی دژە لەرزین دەکات. هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆی هەیە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ کە بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ بەکار دێت. کامێرای گۆشە فراوانەکەشی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای ڕەنگیشی هەیە بە ڕوونی 1.5 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی 10.7 مێگاپێکسڵە.

بە سێ ڕەنگی جیاواز و نرخی 590 دۆلار لە چین بەردەست دەبێت بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت نرخی 660 دۆلار دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/axonl39
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە