
ڕێدمی لە چین کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 6 بە دیزاینێکی هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی نمایش کرد. بە نرخی 85 دۆلار لە چین بەردەست دەبێت بە سێ ڕەنگی شین و زیوی و بلاک. خاوەن ڕوونمایەکی 2.07 ئینجییە لە جۆری OLED بە ڕووناکی 2,000 نێت. کێشی کەمترە و تەنکترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. دوگمەیەکی نوێی هەیە کە دەتوانیت چەندین فەرمانی جیاوازی لە رێگەوە ئەنجام بدەیت بە چەندین شێواز. پاترییەکەی 550 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بەرگەی 24 ڕۆژ دەگرێت ئەگەر بە شێوازێکی سووک بەکار بهێندرێت.

دەتوانێت چاودێری خەو و لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن بکات و زیاتر لە 150 دۆخی وەرزشی تێدایە و بڕوانامەی 5ATM هەیە بۆ دژە ئاو. تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ نمایش کردنی جۆری جیهانی ئەم کاتژمێرە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kaqdCj
via IFTTT

0 تێبینیەکان