بەفەرمی هەردوو مۆبایلی Red Magic 10 Pro و +Red Magic 10 Pro نمایش کران، وەشانێکی تایبەتی چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە کە پێی دەوترێت Extreme Edition.
هەردوو مۆبایلەکە لە زۆر ڕووەوە تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەن تەنها پاتری و بارگاوی کردنەوە نەبێت، جۆری پرۆ پاترییەکەی قەبارەی 6,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات، جۆری پرۆ پڵەس پاترییەکەی قەبارەی 7,050 مللی ئەمپێرە / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.جۆری پرۆ بە ڕامی 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5X و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت، جۆری پرۆ پڵەس بە بیرگەی 512 گێگابایت و 1 تێرابایت لە جۆری UFS 4.1 و ڕامی 16 گێگابایت و 24 گێگابایت بەردەست دەبێت.
مۆبایلەکان چیپێکی تایبەتی یاریکردن لە خۆ دەگرن بە ناوی Red Core R3 دەتوانن یارییەکان بە ڕوونی 2K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا کار پێ بکەن. هەروەها شانەی هەستیاری یاری کردنیش لە خۆ دەگرن لەگەڵ دەرچەی هێدفۆن جاک.
ڕوونماکانیان قەبارەی 6.85 ئینجە بە ڕوونی 1.5K و لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز ڕووناکییان دەگاتە 2,000 نیت. کامێرای سێڵفییەکەیان لە ژێر ڕوونمایە و ڕوونی 16 مێگاپیسکڵە، هەروەها دوو کامێرای 50 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرن بۆ گۆشە فراوان و سەرەکی لەگەڵ کامێرایەکی ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپیسکڵ.
نرخی جۆری پرۆ لە 690 یۆرۆ دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها جۆری پرۆ پڵەس نرخی لە 780 یۆرۆ بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایتی ڕەنگی ڕەنگی ڕەش، بۆ ڕەنگی سلڤەر بە هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 820 یۆرۆ.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wASqzBp
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..